چاودێری ئه م نه خۆشانه ی که ماوه یه کی که میان ماوه له ژیان

2010-05-01 23:17:17
Bild
چاودێری ئه م نه خۆشانه ی که ماوه یه کی که میان ماوه له ژیان

ئه م چاودێرییه واتا که م کردنه وه ی ئازار بۆ ئه و نه خۆشانه ی که نیشانه کانی سه ختن ناتوانریت بن بر بکرێت . بۆ یه ئه م چاودێرییه به شێوه یه کی درێژ خایه ن یان کورت خایه ن پلانی بۆ داده رێژریت،ئه مه ش واتا رۆژو هه فته و مانگ ،ئامانج که م کردنه وه ی ئازاره کانه هه روه ها چاڵاک کردنی ژیان به شێوه یه کی ئاسایی له گه ڵ ئه وه ی که نیشانه کان کۆتایین.
چاودێرییه که به شێوه یه کی چرتر ئیشی پێ ده کرێت بۆ نه خۆش وخێزانه که ی که خاڵی کۆتا هه یه یاخود ناتوانرێت نه خۆشییه که بن بر بکرێت،ئامانجی چاودێری باشتر پێشکه ش کردنی پێداویستییه کان به کڤالتێتی باش بۆ نه خۆش و خێزانه که ی.
چاودێرییه کان وه کو
له رووی ده روونی
له رووی جولانه وه
له رووی هامشۆ
له رووی روحیه وه
ئه م چاودێرییه له چوار برگه دروست ده بێت به زانیارییه وه،
1-له رێگای زانیاری ته واو له سه رکۆنترۆڵ کردنی نیشانه کانی نه خۆش،بۆ نمونه
ئازار،رشانه وه،دڵه راوکێ،هه وکردنه کان،دڵ توندی،عارقه کردن.
2-هه موو ئاماده کارییه ک بۆ به یه که وه کارکردن بۆ دکتۆر،په رستیار،ژێر په رستیار،
مه لاو،قه شه و، ........هتد.
3-هامشۆ له نێوان نه خۆش و خێزانه که ی .هه روه ها کارمه ندانی به شدار له پرۆسه ی
چاودێری.
4-یارمه تی دانی که سی نزیک له نه خۆشه که و چاودێری کردنیان،هه روه ها جێ به جێ کردنی داوکارییه کانی که سو کاری نه خۆش.

هه رشێوه یه ک بێ چاودێرییه که پێویستی به دابین کردنی باشترین ئاماده کاری هه یه.
له کاتی وه رگرتنی هه واڵی قورس.هه روه ها نه توانرێت نه خۆشه که چاره بکرێت.وه دابین کردنی پێشخستنی کاره کانیان له هه مو بوارێک،چێ به جێ کردنی مافه کانیان.


چاودێری له رووی پێداویستییه کانی روحی و کلتوری

هه ردووکیان له کاتی نه خۆش له کۆتایی ژیانیتی هه روه ها ده بێ ئاگاداری پێداویستییه کانی پاش مردن بی ،هه ندێ پرسیار دروست ده بن له رووی کلتوورو ئاینه وه و جیاوازییه کانی.له کاته ئاماده یی خۆت پیشان بده ئاگاداری داواکارییه کانی نه خۆش خێزانه که ی به یان که سه نزیکه کانی بۆ پێداویستییه کان.

په یوه ندی بگره له گه ڵ که سی په یوه ندی دار به ئایین به پێ پێداویستی نه خۆش و حه زه کانی یان ئارزووه کانی. له وکاته مزگه وت یان هه ر جێگاییه کی تر به پێی ئایینه که ی
بۆ ئه و ه ی بتوانی چاودێری مردوو یارمه تی که سه نزیکه کانی بده یت به باشترین شێواز پێویسته کارمه نده کان کاریان له گه ڵ هه سته کانی خۆیان کردبێ بۆ ئه وه ی بوێرن باس له مردن بکه ن. پێوسته وریابێت که هه موو وڵامێک نیه بۆ پرسیاره کان
یاخود چاره سه ری کێشه کان .

له وانه توووشی په ستانێکی ده روونی بی بۆ چاودێری نه خۆشه قورسه کان یان که سی که ده مرێ بی. بۆ یه پێوشته کارمه نده کان یارمه تی وه ربگرن به شێوازی جیاواز بۆ نمونه
گفتو گۆی خێرا له شوێنی کارکردن.

باشترین یارمه تی له هاوکارنت وه رده گری له کاره که ت بۆ یه گرنگه پیاو کراوه بیت هه روه ها گوێگربێت بۆ یه کتریی.

هه روه پێویست ده کات که کارمه نده کان گوێ بگرن له که سانه ی شاره زاییان هه یه که له ده ره وه ی گروپه که ن بۆ وه رگرتنی زانیاری پێویست به تاک به کۆ.،به تایبه تی بۆ ئه و که سانه ی که رۆژانه چاودێری نه خۆشه قورسه کان و که سی که ده مرێ ده که ن.

بۆ نمونه ئه که سانه ی که پێوستیان به خۆ راهێنان هه یه هه روه ها هه ندێ روتینیات هه یه بۆ گروپی چاودێر.

تێبینی ئه م رێنماییه زیاتر بۆ کارمه ندی ته ندروستییه.


نیاز جوجه



[گه رانه وه‌ >]