بۆچی له‌سه ربه‌ساڵا چووان نانوسین؟
2010-07-20 16:15:49
بۆچی له‌سه ربه‌ساڵا چووان نانوسین؟
عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
سوید
هه‌ر وه‌ك ئه‌زانین مرۆڤ به چه‌ند قۆناغێکی ته‌مه‌ندا ده‌ڕوات که ئه‌وانیش بۆ نمونه ( له سکی دایکدابوون، ساوا، مناڵی، لاوی، گه‌نجی، پێگه‌شتوو، گه‌وره‌ساڵ و دواتر چوونه ته‌مه‌ن و پیری)یه.
ئێمه وه‌ك نوسه‌ر، پسپۆڕ، پزیشك، کۆمه‌ڵناس، ده‌روونناس و شاره‌زا و کارمه‌ندی بواری ته‌ندروستی زۆرجار باس له په‌روه‌رده ، ته‌ندروستی ده‌روونی و فیزیکی، ڕۆشنبیری مناڵ و هه‌رزه‌کار ئه‌که‌ین به‌ڵام بۆ من هه‌میشه جێگای سه‌رنج و تێڕوانین بووه و پرسیارم لا دروست ئه‌بێت که ئایا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ( پیری) تیانیه؟ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ڕاست ناکه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌یشه بۆ وا په‌راوێزکراون؟
ڕۆشنبیری و زانیاری له سه‌ر پیری ته‌نها له‌وه‌وه فێر نابین که باپیرمان هه‌بێت و مانگی جارێك بیبینین، له‌وه‌شه‌وه دروست نابێت که باوکێك یان دایکێکی پیرمان هه‌بێت. تێگه‌یشتن له پیری پێویستی به خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌و ته‌ندرووستیانه‌تر هه‌یه له‌وه‌ی که ئێمه له کوردستاندا په‌یڕه‌وی ده‌که‌ین. لێره‌دا من پێم سه‌یره که زۆر به‌ده‌گمه‌ن له مێدیا کوردیه‌کاندا پزیشکێك باس له نه‌خۆشیه‌کانی پیری بکات و باس له چۆنیه‌تی ڕه‌فتارکردن بکات له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووه‌کاندا، یان باسی ده‌روونی پیر بکات. من قۆناغی به‌ساڵا چوو له‌هه‌موو قۆناغه‌کانی ته‌مه‌ن به گرنگتر ئه‌زانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قۆناغه‌کانیتر ماوه‌که‌ی که‌متره‌و زوو به‌سه‌ر ده‌چێت و پێ ده‌خاته قۆناغێکی نوێوه . هه‌ربۆیه قۆناغی دوای 65 ساڵی ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن درێژبێت ئه‌وه‌نده‌یتری ماوه له‌ژیاندا بۆیه زۆرگرنگه که به کڤالیتێوه ئه‌وژیانه به‌سه‌ربه‌رن و ته‌واوکردنه‌که‌شی به جوانی بڕوات.
ئایه تۆ پیرێکت دوواندوه کا باسی چی ده‌کات و گله‌یو گازنده‌ی چیده‌کات؟ ئه‌وان بۆ چوونیان وایه که که‌س له‌وان تێناگات و کاتیان ناده‌ینێ بۆ گوێگرتن لێیان، ئه‌وان هه‌ست به فه‌رامۆشبوون ئه‌که‌ن له مناڵه‌کانیانه‌وه بگره هه‌تا حکومه‌ت و ته‌واوی کۆمه‌ڵگا. ئه‌وان ده‌روونیان پێویستی به هێمنی هه‌یه‌و ده‌بێت دڵنیا بکرێنه‌وه‌که ئه‌وان گرنگ له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا و ڕۆڵیان هه‌یه.
زۆر سه‌نته‌رو ڕێکخراو هه‌ن بۆ مناڵان و گه‌نجان به‌ڵام ڕێکخراوه‌یه‌کم نه‌بیست که تایبه‌تبێت به پیره‌کان و کۆیان بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت مانگی جارێك هه‌ر به پاره‌ی گیرفانی خۆشیان چالاکیان بۆ ڕێك بخه‌ن. هه‌ر باشه که مزگه‌وت و چایخانه‌کان هه‌ن بۆ یه‌کتر بینینی ئه‌م گرووپه که زۆر په‌راوێزکراون له کوردستاندا.
ئایا تا ئێستا ئامێرێك هه‌یه بۆ سه‌رژمێریاریکردنی به‌ساڵا چووان له کوردستاندا و زۆرترینیان به چ نه‌خۆشیه‌ك ده‌مرن.
من ئه‌م باسه بۆ گفتوگۆی خۆتان به‌جێ ئه‌هێڵم و هیوادارم که‌سانی شاره‌زا له‌م بواره‌دا ده‌ست بده‌نه پێنوسه‌کانیان و ئه‌زمنی خۆیان بنوسن و بابه‌ت دابگرن له ماڵپه‌ڕه‌کاندا. داوای تایبه‌تیم له‌و هاوڕێیانه‌ی که کارمه‌ندی ته‌ندروستین له ئه‌وروپا بتوانن شاره‌زایانه ئه‌م باسه دابمه‌زرێنن هه‌تا بتوانین ئه‌زموونی وڵاتانی پێشکه‌وتو له‌و ڕووه‌وه بگه‌یه‌نینه که‌س و کار‌و هاو زمانمان و ئه‌و کێشه‌ی ڕۆشنبیری به‌ساڵاچوان هه‌یانه بگه‌یه‌نینه ئاستێکی باشتر.
که پیرێك ده‌مرێت کتێبخانه‌یه‌ك ده‌سوتێت.
عه‌بدوڵا تۆفیق/ سکرتێری کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌وروپا
سه‌رکه‌وتوبن
www.warzshidaruni.com

[گه رانه وه >]