چیتر ده‌رمانى ئه‌نتیى بایۆتیكى دژه به‌كتریا به‌كارنه‌هێنرێت
2010-07-22 22:09:30پسپۆرِێكی پزیشكی : ئه‌مانه‌وێت رِاى بگه‌یه‌نین چیتر ده‌رمانى ئه‌نتیى بایۆتیكى دژه به‌كتریا به‌كارنه‌هێنرێت
كورد ی‌و - ده‌ربه‌ندیخان -ئه‌دیبه ئه‌حمه‌د
به‌یانى ئه‌مرِۆ مه‌ڵبه‌ندى خۆپاراستنى ده‌ربه‌ندیخان سیمینارێكی بۆسه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كورد له‌ئه‌وروپا ساز كرد .
به‌سه‌رپه‌رشتی به‌سه‌رپه‌رشتى شێر باز حسین لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندی خۆپاراستنی ده‌ربه‌ندیخان و له‌ژێر ناونیشانى بۆ (پژمه و مشه‌مش , فنه‌فن ) تكایه ده‌رمانى ئه‌نتى بایۆتیك به‌كارمه‌هێنه ،بۆزیاتر له(50)كارمه‌ندى ته‌ندروستى سنورى ئه‌و مه‌ڵبه‌نده به‌سترا ،سیمناره‌كه له‌لایه‌ن به‌رِێز (دڵشاد ملاحسین )پسۆرِى مایكرۆبایۆلۆژیاى پزیشكى له‌هۆڵندا به‌رِێوه‌چوو .
سه‌باره‌ت به‌ناوه‌رِۆكى بابه‌ته‌كه ئه‌وپسپۆرِه پزیشكییه به‌كوردیوى رِاگه‌یاند "ئه‌مانه‌وێت رِاى بگه‌یه‌نین چیتر ده‌رمانى ئه‌نتیى بایۆتیكى دژه‌به‌كتریا به‌كارمه‌هێنن ،له‌به‌رئه‌وه هیچ كاریگه‌رێكى باشى نیه ،وه‌نه‌خۆش تێبگه‌یه‌نرێت له‌كاتى توش بون به‌هه‌لاَمه‌ت ،سه‌رمابون )ئه‌ودژه‌به‌كتریا به‌كارنه‌هێنن، چونكه ئه‌ونیشانه‌یه (هه‌وكردنى ڤایرۆسى )یه ئه‌نتى باویتیك هیچ كاریگه‌ریه‌كى نیه،
وه‌رِاشى گه‌یاند ئه‌بێت پزیشك په‌یوه‌ندى باشى له‌گه‌ڵ تاقیگه هه‌بێت بۆئه‌وه‌ى نه‌خۆش به‌پێى جۆرى به‌كتریاكه‌ى وه‌به‌پێى ئه‌وپشكنینه‌ى بۆى كراوه عیلاجى بۆدابنێت ،وه‌له‌كۆتایدا رِایگه‌یاند باشترین چاره‌سه‌ر بۆهه‌وكردنى ڤایرۆسى ( بژمه‌وهه‌لاَمه‌ت )ئه‌وه‌یه‌نه‌خۆش بۆماوه‌یه‌ك له‌ماڵه‌وه له‌شوێنێكى شێدارى هاوسه‌نگدا بمێنێته‌وه .
شێرب ازحسین حامد به‌هه‌مان شێوه له‌باره‌ی ئامانج له‌گێرِانى ئه‌و جۆره سیمناره بۆكوردیوى گوتى ، ئامانج له رِێكخستنى سیمیناره زیاتر به‌رو پیش چوونى ئاستى هۆشیارى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى یه‌و وه‌دروست كردنى په‌یوه‌ندى یه‌كى به‌هێزه له گه‌ڵ سندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كورد له ئه‌وروپا وه‌زیاتر ئاشنا بوونمان به زانستى سه‌رده‌م . شایانى باسه سیمیناره‌كه له هۆڵى مه‌ڵبه‌ندى خۆپاراستنى ده‌ربه‌ندیخان به‌رێوه‌چوو وه‌زیاتر له كاتژمێرێكى خایه‌ند .
[گه رانه وه >]