کۆمه ک بۆ توشبوانی شێر په نجه

2010-07-22 22:14:55
سه ندیکای کارمه ندانی ته ندروستی کورد له ئەوروپا كۆمەكى تووشارانی شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان دەكات
12/06/2010 11:12



سلێمانى 12حوزەیران/یۆنیۆ (ئاكانیوز) سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى كورد لە ئەوروپا ئاهەنگێك بۆ كۆكردنەوەى كۆمەك بۆ تووشارانی نەخۆشى شێرپەنجە لە هەولێر ساز دەكات و نوێنەرى سەندیكاكەیش لە كوردستان داواى هاوكاریكردن لە هەموو لایەك دەكات.

دڵشاد حوسێن نوێنەرى كارمەندانى سەندیكاى تەندروستى كورد لە ئەوروپا ئەمڕۆ شەموو بەئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند "ژمارەی تووشارانی نەخۆشى شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان زۆرن و پێویستیان بەوە هەیە بەبەردەوامى هاوكاریى بكرێن و هەوڵى ڕژد بۆ چارەسەركردنیان بدرێ".

زیاتر گوتى "وەك سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى كورد لە ئەوروپا بڕیارمان دا 17ى ئەم مانگە (حوزەیران/یۆنیۆ) لە هۆڵی هوتێل شیراتۆن لە هەولێری پایەتەخت ئاهەنگیگى گەورە بۆ پشتگیریكردنى تووشاران و كۆكردنەوەى كۆمەك بویان ڕێك بخەین".

نەخۆشى شێرپەنجە یەكێكە لەو نەخۆشیانەی تا ئێستە هۆكارەكەی نەزانراوە و لە كوردستان لەبەر هۆكارى جیاواز ژمارەیەكى زۆر تووشاری نەخۆشییەكە هەن، بەڵام بەهۆى نەبوونى ئامارێكى ڕەسمی ژمارەیان بەوردی نازانرێ.

(ئاكانیوز) پ ح

[گه رانه وه‌ >]